هێرشی مووشەكی دەكرێتە سەر فڕۆكەخانەیەكی ئیسرائیل

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 485

راچڵەكین -

هێرشێكی مووشەكی دەكرێتە سەر ئیسرائیل و بەهۆیەوە لەچەندین شارو ناوچەی ئەو وڵاتە زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدرێت، حوسییەكانی یەمەن بەرپرسیارییەتی هێرشەكەیان گرتەئەستۆ و رایانگەیاند: فڕۆكەخانە بن گۆریۆن كرایە ئامانج.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، دوو مووشەكی بالیستی لە یەمەنەوە ئاڕاستەی دوو ناوچەی ئیسرائیل كرا، هەرچەندە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل بڵاویكردەوە كە هەردوو مووشەكەكە لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە پێكراون و لە ئاسمانەوە تەقێندراونەتەوە، بەڵام وتەبێژی چەكدارانی حوسی رایگەیاند: یەكێك لە مووشەكە بالیستییەكان، كە خێراییەكەی سەروو خێرایی دەنگە، فڕۆكەخانەی بن گۆریۆن-ی لەباشووری تەلئەڤیڤ كردە ئامانج و زیانێكی زۆری پێگەیاند.

لەكاتی هێرشە مووشەكییەكە، زەنگی ئاگاداركردنەوە لە دەیان شارو شارۆچكەی ئیسرائیل لێدرا و داواش لە هاووڵاتیان كرا خۆیان لە پەناگەكان بشارنەوە، هاوكات سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانیش لە فڕۆكەخانەی بن گۆریۆن راگیران.

تائێستا حوسییەكانی یەمەن وەك پاڵپشتییەك بۆ كەرتی غەززە و چەدارانی حەماس، چەندین هێرشی مووشەكی كردووەتە ئیسرائیل، كە بەوتەی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، زۆربەی مووشەكەكان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە پێكراون و لە ئاسمانەوە تەقێندراونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن