ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەمیانەی یارییەکانی گەڕی 31ی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی توانی شکست بە یانەی دیبۆرتیڤۆ ئەلاڤێس بهێنێت.
شاهانەکان بە گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکەیان بردەوە، تەنها گۆڵی یارییەکەش ئیدواردۆ کاماڤینگا لە خولەکی 34ی تایمی یەکەم تۆماریکرد.
بەم سەرکەوتنە یانەی ڕیال مەدرید کۆی خاڵەکانی برزکردەوە بۆ 66 خاڵ و لە خانەی دووەمی خولەکەیە.
ڤیدیۆ: