شاندەكەی دەم پارتی بۆ جاری چوارەم سەردانی ئۆ.جە.لان دەكاتەوە

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 142

راچڵەكین-

چاوەِواندەكرێت لەئایندەیەكی نزیكدا، شاندی دەم پارتی بۆ جاری چوارەم، سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان-ی رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە بكاتەوە لە ئیمڕاڵی.

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمیڕاڵی، ئاماژەی بەوەكردووە، لەم هەفتەیەدا سەردانی وەزیری دادی توركیا دەكەن و داوای لێدەكەن بۆ جاری چوارەم بچنە ئیمیڕاڵی و چاویان بە ئۆجەلان بكەوێت.

وتیشی، مەبەستی سەردانەكەی ئەمجارەی شاندی ئیمیڕاڵی بۆ ئەوەیە، بەرچاوڕوونی بدەنە ئۆجەلان دوای ئەوەی لە پەیامێكدا داوای كرد پەكەكە چەك دابنێت، هەروەها بۆچوونی ئۆجەلانیش گرنگە، كە هاوكاری دەبێت بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەكە.

شاندی دەمپارتی سێ جار سەردانی ئیمیڕاڵیان كرد، لە جاری سێیەم، كە 27ی شوباتی ئەمساڵ بوو، 2025 بوو، دواتر پەیامێكی ئۆجەلانیان خوێندەوە كە داوا لە پەكەكە دەكات چەك دابنێت و خۆی هەڵوەشینێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن