راچڵەكین-
وابڕیارە لەم هەفتەیەدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق سەردانی شاری سلێمانی بكات و چەند دیدارو كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ یەكشەممە 13ـی نیسانی 2025 رایگەیاند: "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رۆژی چوارشەممە سەردانی سلێمانی دەكات". وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، سەردانی محەمەد شیاع سودانی بۆ بەشداریكردنە لەدیداری زانكۆی ئەمریكی لەسلێمانی كەرۆژانی 16 و 17ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ سلێمانی لەكاتێكدا دێت رۆژی 12ی ئەم مانگە سەردانی شاری هەولێری كردو لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا زنجیرەیەك كۆبوونەوەی ئەنجامدا.