تۆماركردنی هاوپەیمانێتی و حیزب و لیستەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێكرد

عێراق

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 128

راچڵەكین-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتی و حیزب و لیست و كاندیدە تاكەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند.

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەنووسراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: "ئەو هاوپەیمانێتی و حیزب و لیست و كاندیدە سەربەخۆیانەی دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردن بكەن، دەتوانن لە ئەمڕۆوە 13-4-2025، تا  4-5-2025، بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران رابگەیەنن".

رۆژی 9ی نیسان، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025ی دیاریكرد بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.

دواتر،جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند: " كۆمسیۆن ئامادەیە لەو وادەیەی كە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكردووە پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەببات".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن