راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە 13- 04- 2025 كەشەهەوا بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك، هاوكات پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە.
سبەی دووشەممە 14-4-2025، ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور و هەندێ كات هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمە باران لە هەندێ كات لە ناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگای دهۆك و پاشان سنووری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ هەورە تریشقە لە كاتی باران و ئەگەری كەمێك نمە باران بۆ سەر ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر، پاشان هاتنی شەپۆڵێكی باران بۆ سەر ناوچەكانی هەرێم لە كاتەكانی درەنگانی شەو.
پلەكانی گەرما لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك (2-3) پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە، بەڵام لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو كركووك بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
دهۆك : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :24 پلەی سیلیزی
كەركوك: 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 28 پلەی سیلیزی