سەرۆكی بەرەی توركمانی دەستی لەكاركێشایەوە

عێراق

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 151

راچڵەكین –

حەسن تۆران دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی سەرۆكایەتی بەرەی توركمانی راگەیاند.

حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەی توركمانیی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی راگەیاند و هیوای سەركەوتنیشی بۆ ئەو كەسە خواستووە كە لەشویچنی ئەو پۆستەكە وەردەگرێت.

سەرۆكی بەرەی توركمانی بەبێ ئاماژەكردن بە هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی، راشیگەیاندووە وەك سەربازێك دەمێنێتەوە بۆ بەرگریكردن لە دۆزی توركمانەكان و پابەندیش دەبێت بە بنەماكانی بەرەی توركمانیی عیراق.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن