بایرن میونشن بە گرێبەستێکی شێتانە پلانەکەی گواردیۆلا پووچەڵ دەکاتەوە

وەرزش

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 89

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ڕێگری لە پلانەکانی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەکات، کە هەوڵدەدات یاریزانێکی دیاری لە پێکهاتەی چابی ئەلۆنسۆی هاونیشتیمانی، ڕاهێنەری یانەی بایر لیڤەرکوزن بگوازێتەوە.

ئەلۆنسۆ وەرزی ڕابردوو پێکهاتەیەکی نەدۆڕاوی لە ئەڵمانیا پێکهێنا و پێشەنگی تیپەکەی کرد بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەکە خولی ئەڵمانی و جامی ئەڵمانیایان بەدەستهێنا، هەروەها یەکێک لە ئەستێرەکانی تیپەکە فلۆریان وێرتزی ئەڵمانی بوو.

یاریزانە تەمەن 21 ساڵەکە بەشێکە لە پلانەکانی گواردیۆلا بۆ نوێکردنەوەی هێڵی ناوەڕاستی سیتی، بەڵام بایرن بە توندی لە دەرگای یاریزانەکە دەدات و دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بیڕفێنێت.

ویرتز بە گرێبەستێک لەگەڵ لیڤەرکوزن بەستراوەتەوە کە لە مانگی حوزەیرانی 2027 کۆتایی دێت، بەهای بازاڕەکەی بە 150 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت. ئەو یاریزانە هاوینی ڕابردوو چەندین ئۆفەری بۆ ڕۆیشتنی پێگەیشت، بەڵام مانەوەی لە یانەکەی هەڵبژارد.

ڕۆژنامەی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، بایرن میونشن چەند دانوستان و دیدارێک لەگەڵ خێزانی ئەو یاریزانە ئەنجام دەدات، کە پێیان باشە ویرتز پەیوەندی بە یانە باڤاریاییەکە بکات پێش ئەوەی هەر گواستنەوەیەکی پیشەگەرانە لەدەرەوەی ئەڵمانیای پێبگات.

سکای سپۆرت ڕوونیشیکردەوە، بایرن تا ئێستا ڕێکنەکەوتووە لەسەر گرێبەستێک بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، سیتی دەیەوێت چاودێری ئەو یاریزانە بکات. بەڵام یانەکە ئامادەیە بۆ دەستەبەرکردنی ئەو یاریزانە بە گرێبەستێکی ڕیکۆرد شکێن لە هاوینی داهاتوودا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن