بوومەلەرزەیەك لە میانمار روویدا

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 112

راچڵەكین -

بوومەلەرزەیەكی بەهێز باشووری میانماری هەژاند و تائێستاش زیانە گیانییەكانی ئاشكرا نەكراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بنكەی بومەلەرزەزانیی ئەوروپا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بەكاتی ناوخۆی میانمار، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.5 پلە بە پێوەری رێختەر، باشووری ئەو وڵاتەی گرتەوە، كە لەقووڵایی 35 كم روویداوە.

تا ئێستا بەفەرمی هیچ ئامارێك لەبارەی زیانە گیانی و داراییەكانی بوومەلەرزەكە بڵاونەكراوەتەوە.

بوومەلەرزەكە دوای دوو هەفتە لە روودانی دوو بوومەلەرزەی وێرانكەر دێت كە ئەو وڵاتەی گرتەوەو بەهۆیەوە زیاتر لە سێ هەزار و 600 كەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران كەسی دیكەش بریندار بوون، زیانێكی زۆریش بەر باڵەخانەكانی نیشتەجێبوون كەوت، كە هەندێكیان بەهۆی بەهێزیی بوومەلەرزەكە، خاپوور بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن