راچڵەكین -
سوپای ئیسرائیل پێگەكانی لە باشووری رۆژئاوای سووریا بەهێزتر دەكات و ناوچەیەكی دیكەی ئەو وڵاتە كۆنترۆڵ دەكات و سەرباز و ژمارەیەك تانكی تێدا جێگیر دەكات.
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، سوپای ئیسرائیل پێشڕەویی زیاتری بەئاڕاستەی قووڵایی خاكی سووریا كردووەو ناوچەی تلول-ی لە باكووری پارێزگای قونەیتەڕە (باشووری رۆژئاوای سووریا) كۆنترۆڵكرد.
بەوتەی سەرچاوە ناوخۆییەكانی سووریا، ئیسرائیل زیاتر لە 100 سەرباز و ژمارەیەك تانكی پێشكەوتووی لەو ناوچەیە جێگیركردووەو بەنیازە بنكەیەكی سەربازیی تێدا بكاتەوە.
لەچەند رۆژی رابردووشدا سوپای ئیسرائیل هێزەكانی لە گوندەوارەكانی باكووری قونەیتەڕە بڵاوكردبووەوەو لەڕێگەی دانانی بازگەی سەربازییەوە، رێگری لە هاتووچۆكردنی خەڵكی ناوچەكە كرد.