راچڵەكین -
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە بەشێوەیەكی هەڕەمەكی تەقەی كردبوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی لەسنووری بنكەی پۆلیسی سەیوان دەنگی تەقە بیسترا، هێزەكانی پۆلیس شوێن دەنگی تەقەكە كەوتن و دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان، لەژێر فشاری مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی سەیوان، تۆمەتبارە تەقەكەرەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
تۆمەتبارەكە ناوی ( م ، گ ، ن لە دایكبووی 2001 )ە، لەدوای دەستگیركردنی لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە.
