شاندی دانووستانكاری ئێران لەگەڵ ئەمریكا گەیشتە عومان

جیهان

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 175


راچڵەكین-

شاندی دانووستانكاری ئێران بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ شاندی دانووستانكاری ئەمریكا گەیشتە مەسقەتی پایتەختی عومان.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 12ی نیسانی 2025 شاندی دانووستانكاری ئێران بەسەرۆكایەتی عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە گەیشتە مەسقەت و چاوڕێی دەستپێكردنی گفتوگۆكانیانن لەگەڵ شاندی دانووستانكاری ئەمریكا بەسەرۆكایەتی ستیڤ ویتكۆڤ، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، دەیانەوێت لەگەڵ ئێران رێبكەون و رێگەیان پێنادەن ببنە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن