راچڵەكین -
ئەمڕۆ شەممە 12ی نیسانی 2025، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 64 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە 61 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هۆكاری ناسەقامگیری نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا دەگەڕێتەوە بۆ زیادكردنی پێناسی گومرگی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا، وەڵامدانەوەی ئەو پێناسانە لەلایەن چینەوە بە رێژەی 34٪ و بڕیاری ئۆپێك پڵەس بۆ زیادكردنی بەرهەمێنانی نەوت.