راچڵەكین-
چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ لەئەمریكا ناسنامەی ئەو خێزانەیان ئاشكراكرد كە فڕۆكەكەیان كەوتە ئاوی هدسۆن لە شاری نییۆرك و بەهۆیەوە سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.
ئەو سەرچاوانە بە تۆڕی ABC news یان راگەیاندووە، ئۆگستن ئیسكۆبار، بەڕێوەبەری جێبەجێكار لەكۆمپانیای سیمنز بۆ تەكنەلۆژیا و هاوسەرەكەیی و هەرسێ منداڵەكانیان و فڕۆكەوانەكە لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە.
پێشتر ئێریك ئادامز، سەرۆكی شارەوانی نییۆرك رایگەیاندبوو، شەش كەس سەرنشینی ئەو فڕۆكەیەبوون كە كەوتووەتە ئاوی رووباری هدسۆن و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.
فەرمانگەی فڕۆكەوانی فیدراڵی ئەمریكا رایگەیاندووە، ئەو فڕۆكەیەی كەوتووەتە خوارەوە لە جۆری بیل 206 ەو بەهۆی رووداوەكەوە بەتەواوی تێكشكاوە، لەئێستاشدا لێكۆڵینەوە لەهۆكاری رووداوەكە دەستیپێكردووە.