وادەی دانوستانی راستەوخۆ لەنێوان ئەمریكا و ئێران ئاشكرا دەكرێت

جیهان

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 350

راچڵەكین -

ئیدارەی ئەمریكا وادەی دانسوتاانی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران لەبارەی رێككەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئاشكرا دەكات، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت: هیوادارین دانوستانەكە بەرقەراركردنی ئاشتی لێبكەوێتەوە.

ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە لێدوانێكدا رایگەیاند: رۆژی شەممەی داهاتوو دانوستانی راستەوخۆ لەنێوان ستیڤ ویتكۆڤ، نێردراوی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرپرسێكی باڵای ئێران بەڕێوەدەچێت.

وتیشی:" هیوادارین دانوستانەكەی نێوان ئەو دوو بەرپرسەی ئەمریكا و ئێران، ببێتە هۆی بەرقەراركردنی ئاشتی و گەیشتن بە رێككەوت لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەكەی تاران".

تائێستا كۆماری ئیسلامی ئێران، كە رەتیكردبووەوە دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكا بكات، بە فەرمی هیچ زانیارییەكی لەبارەی لێدوانەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نەداوە، كە بەرپرسانی ئەو وڵاتە جەخت لە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی دەكەنەوە.   

ئەمشە لەكاتێكدایە ئیداریە ئەمریكا گوشارەكانی بۆسەر ئێران چڕتركردووەتەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی نوێ لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی، سەرۆكی ئەمریكاش هەڕەشەی لە تاران كردبوو ئەگەر نەگەنە رێككەوتن، ئەوا بژاردەی سەربازی دەبێتە ئەگەرێكی بەهێز بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو پرسە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن