راچڵەكین -
وەزارەتی دارایی عیراق روونكردنەوە لەبارەی دەنگۆی زیادكردنی مووچەی سوودمەندبووانی رەفحا دەدات و رایدەگەیەنێت: هیچ بڕیارێك لەو جۆرە نییە و وەزارەتیش بەپێی یاسا بەركارەكان كاردەكات.
وەزارەتەكە لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردووەتەوە، ئەو دەنگۆیانەی رەتكردووەتەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوەو باس لەە دەكرێت تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادكردنی مووچەی سوودمەندبووانی رەفحا.
وەزارەتی دارایی ئاشكرایكردووە، ئەو دەنگۆیە سەرلەبەری ناڕاستەو وەزارەتیش پابەندە بە كاركردن بەو رێكارانەی لە یاسا بەركارەكاندا هاتووە.
لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی عیراقدا هاتووە، رێكاری یاسایی بەرامبەر هەر كەس و لایەنێك دەگرێتەبەر كە هەواڵی ناڕاست بڵاوبكاتەوەو هەوڵی نانەوەی كێشەو پشێوی بدات.