راچڵەكین-
حكومەتی چین هۆشداری بەهاوڵاتیانی دەدات لەبەرامبەر ئەو مەترسییە ئەمنیانەی ئەگەری هەیە رووبەڕوویان ببێتەوە لەكاتێكدا گەشتی ئەمریكا دەكەن.
وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری چین لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" پێویستە گەشتیارانی چین هەڵسەنگاندن بۆ ئەو مەترسیانە بكەن كە ئەگری هەیە رووبەڕوویان ببێتەوە، لەكاتێكدا گەشتی ئەمریكا دەكەن، ئەوەش بەهۆكاری هەڵكشانی ئەو بارگرژییەی لەپەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتە روویداوە."
رۆژی 1ی نیسانی 2025 دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا واژووی لەسەر بڕیاری سەپاندنی پێناسی نوێی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیهاندا كرد، لەنێو ئەو وڵاتانەش چین دێت كەلەئێستادا رێژەی 124%ی پێناسی گومرگی بەسەردا سەپێندراوە، لەبەرامبەریشدا حكومەتی پەكین بەرێژەی 84% پێناسی گومرگی بەسەر ئەو كاڵایانەدا سەپاندووە كە لەئەمریكاوە هاوردە دەكرێن.