ئیسرائیل دەیان زیندانیكراوی فەلەستینی ئازاد دەكات

جیهان

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 267

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

حكومەتی ئیسرائیل لە بڕیارێكی تاكلایەنەدا و بەبێ بوونی هیچ رێككەوتنێكی نوێ بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زیندانییەكان، دەیان زیندانیكراوی فەلەستینی ئازادكرد، كە لەماوەی رابردوودا لەسنووری كەرتی غەززە دەستگیركرابوون.

نوسینگەی كاروباری دیلەكانی سەر بە بزوتنەوەی حەماس لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە نزیكەی 80 زیندانیكراوی فەلەستینی لە گرتوخانەكانی ئیسرائیل ئازاد كران و گەیشتنە شاری خان یونس لە كەرتی غەززە.

بەشێك لە زیندانییە ئازادكراوەكان رەوانەی نەخۆشخانە كران بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، كە بەپێی راگەیەندراوەكەی نوسینگەی كاروباری دیلەكانی سەر بە حەماس، زۆربەیان لە دۆخێكی تەندرستی زۆر خراپدان و شوێنەواری ئەشكەنجەدان بە جەستەیانەوە دیارە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن