ترەمپ كاركردن بە پێناسە گومرگییە نوێیەكان بۆ ماوەی 90 رۆژ رادەگرێت

جیهان

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 161


راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا لەهەنگاوێكی نوێدا بڕیاریدا كاركردن بە پێناسە گومرگییە نوێیەكان بۆ ماوەی 90 رۆژ رابگرێت.

دۆناڵد ترەمپ، لە سەكۆی ( تروس سۆشیال) بڵاویكردووەتەوە، پێناسی گومرگی نوێ بۆ ماوەی 90 رۆژ رادەگرێت لەگەڵ هێشتنەوەی رێژەی 10%ی ئەو پێناسانە بەمەبەستی رەخساندنی هەلێك لەبەردەم دانووستانەكاندا.

لەلایەن خۆیەوە، سكوت بیسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاندووە، بڕیارەكەی ترەمپ نزیكەی 75 وڵات دەگرێتەوە جگە لە چین كە پێناسە گومرییە نوێیەكان وەك خۆی بەسەر ئەو وڵاتەدا جێبەجێ دەكرێن.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو:"حكومەتی چین رێز لە بازاڕەكانی جیهان ناگرێت، هەربۆیە پێناسە گومرگییەكانی سەری بۆ 125٪ بەرز دەكەمەوە."

لەبەرامبەردا حكومەت پەكین دوێنێ لەهەنگاوێكدا، پێناسە گومرگییەكانی سەر كاڵای هاوردەكراوی ئەمریكای بۆ ئەو وڵاتە بەرزكردەوە بۆ 84%.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن