ئەمریكا سزا بەسەر ژمارەیەك دامەزراوەی ئێراندا دەسەپێنێت

جیهان

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 160

راچڵەكین -

ئیدارەی ئەمریكا سزا سەپێندراوەكانی بۆسەر ئێران فراوانتر دەكات و ژمارەیەك دامەزراوەی دیكەی ئەو وڵاتە دەخاتە ناو لیستی سزادراوەكانەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڵاویكردەوە، پێنج دامەزراوەی ئێرانی بەتۆمەتی هاوكاریكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی وڵاتەكەیان، خراونەتە ناو لیستی سزادراوەكانەوە.

سەپاندنی سزا بەسەر ئەو پێنج دامەزراوەی ئێران هاوكاتە لەگەڵ گوشارەكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران بەمەبەستی رێككەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی، پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە زمانێكی پڕ لە هەڕەشە رایگەیاندبوو، ئەگەر تاران لەگەڵ واشنتۆن لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی رێكنەكەوێت، ئەوا بەجۆرێك بۆردمانیان دەكەن كە هەرگیز پێشتر رووی نەدابێت، لە بەرامبەردا بەرپرسانی ئێران ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكا بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمییەكەیان، لەوبارەیەوە مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران، هەڵوێستی خۆی لەبارەی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئاشكراكردو رایگەیاند: پێشوازی لە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن دەكەین، بەڵام لە پێگەیەكی یەكسان و دوور لە هەڕەشە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن