راچڵەكین-
لەگەڵ هەڵكشانی بارگرژییە ئابورییەكانی نێوان ئەمریكاو چین، حكومەتی پەكین لەهەنگاوێكی نوێدا بڕیاریدا باجی سەر هاوردەكردنی بەرهەمی ئەمریكا بۆ وڵاتەكەی بۆ 84% بەرز بكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی نیسانی 2025 حكومەتی چین رایگەیاند، بڕیارەكە لە رۆژی 10ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.
بڕیارەكەی پەكین دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا بەرێژەی 104% پێناسی گومرگی بخاتە سەر كاڵای هاوردەكراو لە چین-ەوە.
پێشتر چین پێناسی گومرگی بەبڕی 34% خستبووە سەر ئەو كاڵایانەی لە ئەمریكاوە هاوردەی ئەو وڵاتە دەكران، بەڵام دوای بڕیارەكەی ترەمپ ئەو رێژەیە لە رۆژی 10ی نیسانەوە بۆ 84% زیاد دەكرێت.