عیراق هاوردەكردنی چەند بەرهەمێك قەدەغە دەكات

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 316

راچڵەكین -

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، بڕیاریدا هاوردەكردنی 37 جۆر بەرهەمی كشتوكاڵی و ئاژەڵی قەدەغە بكات و رێكاریی توندیش بەرامبەر ئەو كەسانە بگرێتەبەر كە بە نایاسایی ئەو جۆرە بەرهەمانە هاوردە دەكەن.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی عەباس مالیكی، وەزیری كشتوكاڵ، بڕیاردرا لەمەودوا هاوردەكردنی 37 جۆر بەرهەمی كشتوكاڵی و ئاژەڵی بۆناوخۆی عیراق قەدەغە بكرێت.

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لیستێكی بەو بەرهەمانە بڵاوكردووەتەوە كە هاوردەكردنیان قەدەغەكراوە، لەوانە: گۆشت، مریشك، هێلكە، ماسی، مەڕ و گامێش، تەماتە، پیاز، پەتاتە، خورما، هەنگوین و چەندین جۆر بەرهەمی دیكە.

وەزارەتی كشتوكاڵ جەختی لەوەشكردووەتەوە كە رێكاری توند بەرامبەر ئەو كەسانە دەگیرێتەبەر كە سەرپێچی لە بڕیارەكە دەكەن و بەشێوەیەكی نایاسایی ئەو بەرهەمانە هاوردە دەكەن كە هاوردەكردنیان قەدەغە كراوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن