راچڵەكین-
حكومەتی عیراق چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی مامۆستایان و فەرمانبەرانی كەرتی پەروەردە دەردەكات.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی نیسانی 2025 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق چاویكەوت بە نەقیبی سەندیكای مامۆستایانی عیراق و لەكۆبوونەوەكەدا چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی مامۆستایانی عیراق دەركران.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردووەتەوە، محەمەد شیاع سودانی، بڕیاریداوە بە دابینكردنی زەوی نیشتەجێبوون بۆسەرجەم مامۆستاو فەرمانبەرانی كەرتی پەروەردە لە بەغدادو پارێزگاكانی تر. هاوكات دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆیان.
وەزارەتی دارایی عیراق ئەركی خەرجكردنی كرێی هاتوچۆی سەرپەرشتیارانی پەروەردە لەئەستۆ دەگرێت كەلە بودجەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردە بۆیان تەرخانكراوە.
بۆ هەر وەرزێكی خوێندن بڕی 100 هەزار دینار لەلایەن وەزارەتی پەروەردە تەرخاندەكرێت بۆ كارگێڕی قوتابخانەكان تا كاروبارەكانیانی پێڕایی بكەن.
كاراكردنی سەرجەم بڕگەكانی یاسای ژمارە 8ی 2018ی تایبەت بە پاراستنی مامۆستایان.
پێدانی قەرز بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە لە بانكە حكومییەكان بەمەرجێك رێژەی ئەو قازانجەی دەخرێتە سەری زۆر كەم بێت، لەپێناو باشتركردنی ئاستی ژیانی مامۆستایان.