حكومەتی هەرێم لەبارەی پشووەكەی سبەینێ چوارشەممە بڕیاریدا

کوردستان

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 775

راچڵەكین-

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پشووەكەی سبەینێ چوارشەممە 9ی نیسانی 2025 راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

وەك لەراگەیەندراوەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە:"بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعسی دیكتاتۆر و ئازادكردنی عێراق، ڕۆژی چوارشەممە، 9ی 4ی 2025 لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە."

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەشدا هاتووە:"ڕۆژی پێنجشەممە، 10ی 4ی 2025 دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن