راچڵەكین-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پشووەكان نابنە هۆی فەوتانی هیچ تاقیكردنەوەیەك و رۆژانی دوای پشووەكان تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی نیسانی 2025، سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە:"
پشووی رۆژانی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو نابێتە هۆی فەوتانی هیچ تاقیكردنەوەیەك و تاقیكردنەوەكان دەكەونە رۆژانی دوای پشووەكان.
بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێم بەبۆنەی ساڵرۆژی رووخانی رژێمی بەعس، رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە 9ی نیسان و رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو 16ی نیسان بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكان پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامودەزگا حكومییەكانی هەرێم.