راچڵەكین-
بەگوێرەی رۆژژمێری پشووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژێكی ئەم هەفتەیە دەكرێتە پشووی فەرمی.
وەك لە خشتەی پشووە فەرمییەكاندا هاتووە، رۆژی چوارشەممە 9ی نیسانی 2025 كە هاوكاتە لەگەڵ رووخانی رژێمی بەعس و ئازادكردنی عیراق، لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووە.