مەرجەكانی رێگەدان بەمانەوەی ئەسەدو خێزانەكەی لە رووسیا ئاشكرا كرا

جیهان

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 872


راچڵەكین-

باڵیۆزی رووسیا لە بەغداد، مەرجەكانی رێگەدان بەمانەوەی بەشار ئەسەد-ی سەرۆكی پێشووی سوریاو خێزانەكەی لە مۆسكۆ ئاشكرا دەكات.

ئالبرۆس كوتراشیف، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ یەكێك لەمیدیاكانی عیراق، وردەكاری نوێی لەسەر مانەوەی ئەسەد لە مۆسكۆ ئاشكرا كردو رایگەیاند:" ئەسەدو خێزانەكەی بەفەرمانی راستەوخۆی ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆكی رووسیا مافی مانەوەیان لەرووسیا پێدراوە."

وتیشی، بەچەند مەرجێك رێگا بە بەشار ئەسەد دراوە لەمۆسكۆ بمێنێتەوە، یەكێك لەوانە دەبێت هیچ چالاكییەكی میدیایی و سیاسی ئەنجام نەدات.

وتیشی:" رادەستكردنەوەی ئەسەد بە رژێمی نوێی سوریا لەبەرنامەدا نییە، لەبەرئەوەی هیچ پێشێلكارییەكی لەمەرجەكانی مانەوەیەدا ئەنجام نەداوە."

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، سامانەكەی بەشار ئەسەد-ی سەرۆكی پێشووی سوریای بە 2 ملیار دۆلار خەمڵاندووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن