نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لەماوەی 4 ساڵی رابردوودا دادەبەزێت

ئابوری

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 184


راچڵەكین-

ئەمڕۆ هەیینی 4ی نیسانی 2025 نرخی نەوت نزمترین ئاستی لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا تۆماركرد.

لەئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ 64 دۆلارو 70 سەنت دابەزیوە لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بە 72 دۆلارو 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.

هاوكات نرخی نەوتی  رۆژئاوای تەكساس بە 61 دۆلارو 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بە 69 دۆلارو 73 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.

جێی باشە لە دوێنێوە نرخی نەوت بەگشتی زیاتر لە 10 دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

هۆكاری ئەو دابەزینە بەرچاوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا دەگەڕێتەوە بۆ زیادكردنی پێناسی گومرگی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا، وەڵامدانەوەی ئەو پێناسانە لەلایەن چینەوە بە رێژەی 34٪ و بڕیاری ئۆپێك پڵەس بۆ زیادكردنی بەرهەمێنانی نەوت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن