سوپای ئیسرائیل دیمەشق بۆردومان دەكات

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 282

راچڵەكین -

سوپای ئیسرائیل هێرشێكی گەورەی ئاسمانی دەكاتە سەر سووریا و پێگەیەكی گرنگ لە دیمەشق-ی پایتەخت و فڕۆكەخانەیەكی سەربازی بۆردومان دەكات.

میدیاكانی ناوخۆی سووریا بڵاویانكردەوە، ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل هێرشیان كردە سەر دیمەشق-ی پایتەخت و شاری حەما، لەگەڵ هێرشەكەدا دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە رۆژئاوای دیمەشق بیسترا.

هێرشەكە ئاسمانییەكەی سەر شاری دیمەشق، ناوەندی توێژینەوەی زانستیی سووریای كردە ئامانج، كە دەكەوێتە نزیك ناوچەی نیشتەجێبوونی بەرزە، لەشاری حەما-ی باكووری رۆژئاوای ئەو وڵاتەش، فڕۆكەكانی ئیسرائیل فڕۆكەخانەی سەربازیی شارەكەیان بۆردومانكرد.

تائێستا هیچ ئامارێك بە ژمارەی كوژراوو بریندارانی ئەو دوو هێرشە ئاسمانییەكە بڵاونەكراوەتەوە.

لەدوای كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد و هاتنە سەر حوكمی گروپە چەكدارەكانی ئەو وڵاتە بە سەرۆكایەتی ئەحمەد شەرع، تائێستا سوپای ئیسرائیل دەیان هێرشی ئاسمانیی كردووەتە سەر ئەو وڵاتە چەندین پێگەی سەربازی و كۆگای چەك و تەقەمەنی لەناوبردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن