راچڵەكین-
نەخۆشخانەی رزگاری لەشاری هەولێر، رایدەگەیەنێت، لەرۆژانی جەژندا هەزارو 901 چارەخواز سەردانیان كردوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی نیسانی 2025 ، نەخۆشخانەی رزگاری لەشاری هەولێر، ئاماری رۆژانی جەژنی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارە بێت، لەرۆژانی جەژندا هەزارو 901 چارەخواز، سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە، هاوكات 23 نەشتەرگەری ئەنجامدراون.