سودانی سەردانی توركیا دەكات

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 148

راچڵەكین-

بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق سەردانی توركیا بكات.

عەبدولقادر ئۆراڵ ئۆغلۆ، وەزیری گواستنەوەی توركیا رایگەیاندووە، بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا محەمەد شیاع سودانی سەردانی توركیا بكات.

وتیشی، هەروەك بڕیارە لەنيوەی یەكەمی ئەمساڵدا واتا لەدوو مانگی داهاتوودا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆكی توركیا سەردانی عیراق بكات.

ئۆراڵ ئۆغڵۆ ئاماژەی بەوەكرد، ئەردۆغان لەسەردانەكەیدا بۆ عیراق، چەند دۆسێیەك تاوتوێ دەكات، لەوانە رێگەی گەشەپێدان كە بەوتەی وەزیرە توركییەكە گەیشتووەتە، قۆناغەكانی كۆتایی. پرۆژەكەش توركیا بە بەندەری فاو دەبەستێتەوە لەرێی هێڵێكی شەمەندەفەرو رێگایەكی خێرا بە درێژایی 1200 كیلۆمەتر.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن