راچڵەكین-
168 خێزانی چەكدارانی پێشووی داعش لە كەمپی هۆلەوە لەرۆژئاوای كوردستان، گەڕێندرانەوە عیراق.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاندووە، ئەو كەسانەی گەڕێندراونەتەوە ژمارەیان 681 كەسەو لە ژن و منداڵی چەكدارانی پێشووی داعش پێكهاتوون.
تائێستا بە 24 كاروان زیاتر لە سێ هەزار خێزانی عیراقی كە نزیكەی 13 هەزار كەس بوون و پێكهاتوون لە كەسوكاری چەكدارانی پێشووی داعش گەڕێندراونەتەوە عیراق و نزیكەی 16 هەزار كەس لەكەمپی هۆل ماون.