گەنجێك بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 206

راچڵەكین -

لە سنووری قەزای سیدەكان گەنجێك مین-ی پێدا تەقییەوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
 
رووداوەكە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە روویداوە، بەگوێرەی زانیارییەكان، گەنجێكی تەمەن 33 ساڵ لەگەڵ چەند كەسێكی دیكە پێكەوە چوونەتە چیای قەلەڕەش لە سنووری سیدەكان-ی سەر بە ئیدارەی سۆران بەمەبەستی هێنانی گیا بەهارییەكان، لەوێ مین-ێكی پێدا تەقیوەتەوەو  بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

لەدوای رووداوەكە تەرمی گەنجەكە لەشاخەكە هێنراوەتە خوارەوەو رەوانەی پزیشكی داد-ی سۆران كراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی توێكاری.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن