شەپۆلێكی نمەباران سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 510

راچڵەكین -

كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرزببێتەوەو سبەینێش شەپۆلێكی نمەباران و هەورە تریشقە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە 01- 04- 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە درەنگانی شەودا لە باكووری هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. هاوكات پلەكانی گەرما لەنێوان (2-4) پلە بەرزدەبێتەوە.

سبەی چوارشەممە 02- 04- 2025، ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی شەپۆلێكی نمەباران و هەورە تریشقە، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك دەستپێدەكات و پاشان سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە، لەسنووری پارێزگای دهۆكیش پلەكانی گەرما (2-3) پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 26  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی

دهۆك : 23  پلەی سیلیزی 

كەركوك : 29پلەی سیلیزی  

زاخۆ  : 23 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی

سۆران : 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :12 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن