راچڵەكین -
ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاداری 2025، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ 74 دۆلار و 86 سەنت بەرزبووەوە، لەكاتێكدا دوێنێ بە 73 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوە كرابوو.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس لە 69 دۆلار و 5 سەنتەوە بۆ 71 دۆلار و 60 سەنت بەرزبووەوە.