لە رووداوێكی هاتووچۆدا پاسەوانێكی سودانی گیانی لەدەستدا

عێراق

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 291

راچڵەكین -

لەكاتی سەردانێكی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ پارێزگای واست، یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی كاروانەكەی دووچاری رووداوی هاتووچۆ بوو، بەهۆیەوە پاسەوانێكی گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە بەبۆنەی جەژەنی رەمەزان، محەمەد شیاع سودانی، سەردانی پارێزگای واست-ی كرد، لەكاتی تێپەڕبوونی كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی لەسنووری ناحیەی شێخ سەعد-ی سەر بە شاری كوت، یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان وەرگەڕا و بەهۆیەوە پاسەوانێكی سودانی گیانی لەدەستدا و سێ پاسەوانی دیكەش بریندار بوون، كە برینی یەكێكیان سەختە.

بەگوێرەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە ڕێڕەوی خۆی لایداوەو وەرگەڕاوەو زیانێكی زۆریشی پێگەیشتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن