راچڵەكین-
لەئاكامی هێرشێكی چەكداری لەگوندی حرف بنمرە، لە ریفی بانیاس-ی سەر بەپارێزگای تەرتوس لەسوریا، شەش كەس كوژران.
بەگوێرەی زانیارییەكان لەنێو ئەو كەسانەی كوژراون موختاری گوندەكە هەیە، لەئێستاشدا هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە هەڵمەتێكیان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكردووە.
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، رۆژی 29ی ئەم مانگە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەسوریا لەراگەیەندراوێكدا هۆشداری بەهاوڵاتیانی ئەمریكیدا سەردانی ئەو وڵاتە نەكەن، هەروەك داوای لەو ئەمریكیانە كرد كەلەسوریان، بەپەلە ئەو وڵاتە جێبهیڵن.
باڵیۆزخانەی ئەمریكادا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەری هەیە لەرۆژانی جەژندا باڵیۆزخانەكان، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و دامەزراوە حكومییەكان لە دیمەشق، ببنە ئامانجی هێرشی چەكداری.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەڵێت، پێویستە ئەو هاوڵاتییە ئەمریكیانەی ئێستا لەسوریان، لەشوێنە جەنجەاڵەكان دووربكەونەوە چونكە مەترسی رفاندن، تیرۆركردن و ئەنجامدانی هێرشی چەكداری بۆسەریان هەیە.