لەبارەی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگەكانی داهاتوو ڕوونكردنەوە دەدرێت

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1164

راچڵەكین-

وەزیری دادی عیراق لەبارەی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەنێوان هەولێرو بەغدا، دەڵێت، كێشەكە لەبنەڕەتەوە چارەسەربووەو هیچ گرفتێكی سیاسیی و یاسایی لەبەردەمدا نەماوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئاداری 2025 خالد شوانی رایگەیاند:" پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی لەگەڵ رێنمایی و میكانیزمەكانی حكومەتی فیدراڵی بگونجێنێت بۆ ئەوەی مووچە دوانەكەوێت."

وتیشی:"كۆمەڵێك یاسا هەیە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی خستووەتە سەر رێچكەی خۆی وەك یاسای بودجە، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و ئەو رێكەوتن و لێكتێگەیشتنانەی لەنێوان هەولێرو بەغداد هەیە."

وەزیری دادە عیراق ئەوەی روونكردەوە:" ئەو كێشانە كە هەن كێشەی تەكنیكین نەك سیاسی  و پەیوەندی بەخۆ گونجاندنی هەرێم هەیە لەگەڵ ئەو رێنماییانەی لەلایەن بەغداوە دەردەچن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن