راچڵەكین-
رەوەندی كوردی لە ڤێرجینیاو واشنتۆن رێوڕەسمی نوێژكردن لەسەر تەرمی راگەیاندنكار ( بەڵێن ساڵح) و شوێنی ناشتنی تەرمەكەی ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەو بەرنامەیە بێت، ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئاداری 2025 كاتژمێر 21:00 بەكاتی هەرێمی كوردستان مەراسیمی نوێژكردن لەسەر تەرمی بەڵێن ساڵح، لە ئادەم سێنتەر لە ڤێرجینیا بەڕێوە دەچێت.
دواتر كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەرێمی كوردستان لە گۆڕستانی ستۆن وۆڵ بەخاك دەسپێردرێت.
دوینێ یەكشەممە 30ی ئاداری 2025 راگەیەندنكار بەڵێن ساڵح لەتەمەنی 64 ساڵیدا لەئەمریكا كۆچی دوایی كرد.
بەڵێن ساڵح، برای د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح-ی سەرۆككۆماری پێشووی عیراقە، هاوكات یەكێكە لە راگەیەندنكارە دیارەكانی كوردو نزیكەی 26 ساڵ لەبەشی كوردی دەنگی ئەمریكا كاری كردووە.