راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە 31- 03- 2025 ئاسمان بەگشـتی لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەل بەردەوامی دابارینی تاوە باران و بروسكە لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم وە زیاتر لەناوچە ناوچە شاخاوییەكان و سنووری رۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی كاریگەری دەمێنێ پاشان بۆ كاتەكانی ئێوارە كەش سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ نیمچە هەور پەلەهەور دەگۆڕێت. پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو نزم دەبنەوە ( 6- 8 ) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ .
سبەینێ سێشەممە 1- 04- 2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت پاشان بۆكاتەكانی درەنگ دابارین بەشیوەی نمەباران لەسنووری رۆژئاوا و پارێزگای دهۆك دەست پێ دەكات پاشان بۆ كاتەكانی بەیانی رۆژی چوارشەممە كاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەكانی تر بەشێوەی تاوەباران وبروسكە. پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-4 ) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 23پلەی سیلیزی
دهۆك : 23 پلەی سیلیزی
كەركوك : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی
سۆران : 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان :26 پلەی سیلیزی