یەكێتی و پارتی پۆستەكانی حكومەت یەكلادەكەنەوە

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 409


راچڵەكین-

ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی دەڵێت، دوای جەژن لەگەڵ شاندی یەكێتی كۆدەبنەوەو گفتوگۆ لەبارەی پۆستەكانی حكومەتی داهاتوو دەكەن.

پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و ئەندامی شاندی دانوستانكاری پارتی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت لەگەڵ لایەنەكانی كوردستان، رایگەیاند:" ڕێككەوتنی سیاسی باش لەگەڵ یەكێتی و لایەنەكان ئەنجام دراوە، ڕاستەوخۆ دوای جەژن گفتوگۆ لەبارەی دابەشكردنی پۆستەكان دەكرێت."

وتیشی:" ئومێد دەكرێت بە ئەرێنی ئیش و كارەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت بەڕێوەبچێت، پارتی و یەكێتی بەشێوەی سەرەكی و لایەنە سیاسییەكانی دیكەش بەشداریی پێكھێنانی حكوومەت دەكەن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن