راچڵەكین-
لەئاكامی رووداوێكی هاتوچۆ لەجۆری وەرگەڕان لە كرمانی باشووری ئێران، لانی كەم 14 كەس گیانیان لەدەستداو 30ی تر برینداربوون.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی ئاداری 2025 پاسێك بە 50 سەرنشینەوە لە ناوچەی راوەری سەر بە پارێزگای كرمانی ئێران وەرگەڕاوە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان تائێستا 14 كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، دۆخی تەندروستی زۆرینەی بریندارەكان سەختە، ئەوەش ئەگەر بەرزبوونەوەی گیانلەدەستدان زیاتر دەكات.