ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەمیانەی یارییەکانی هەفتەی 29ی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی جیرۆنای کرد.
کوڕانی هانسی فلیک یارییەکی نایابیان ئەنجامدا و توانییان بە ئەنجامی 4-1 شکست بە جیرۆنا بهێنن، هەرچوار گۆڵەکەی بلاوگرانا لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵ و کریچسی بەهەڵە و تۆرێس کردیان.
بەم ئەنجامەش یانەی بەرشەلۆنە کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 66 خاڵ و لە پێشەنگی خولی لالیگایە.
ڤیدیۆ: