بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: حكومەتی نوێی سوریا هاوشێوەی حكومەتی پێشووە

جیهان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 199

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایدەگەیەنێت، پێكهێنانی حكومەتی نوێی سوریا هاوشێوەی حكومەتی پێشووە و نوێنەرایەتی راستەقینەی هەموو پێكهاتەكانی گەلی سوریا ناكات.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی ئاداری 2025 پەیامێكی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی سوریا بڵاوكردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، پابەندی ئەو بڕیارانە نابن كە لە حكومەتی نوێی سوریاوە دەردەچن.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، دەڵێ: "هیوای سوریاییەكان ئەوە بوو حكومەتێكی گشتگیر دابمەزرێت. بەڵام حكومەتی دیمەشق رەچاوی فرەیی لە سوریادا نەكردووە."

لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە:"حكومەتی نوێ نەیتوانیوە لە ئاست چاوەڕوانی سوریەكاندا بێت و ئەم سیاسەتانەی حكومەتی دیمەشق دۆخەكە بەرەو دواوە دەگەڕێنێتەوە."

رۆژی شەممە 29 ی ئاداری 2025 كابینەی نوێی حكومەتی سوریا بە سەرۆكایەتیی ئەحمەد شەرع لە كۆشكی شەعب راگەیەندرا. كورد لەنێو كابینەی نوێی سوریادا بوونی نییە، ئەگەریش هەبێت، لەسەر ئاستی تاكەكە كەسییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن