كەشناسی هەرێم: شەپۆلێكی باران و هەورە تریشقە دەستپێدەكات

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 236


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە 30- 03- 2025 ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواودەبێت، لە كاتەكانی ئێوارەدا شەپۆلێكی نمەباران و هەورە تریشقە دەستپێدەكات. لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بەتایبەت لە كاتەكانی درەنگانی شەودا شەپۆلەكە بەهێزتر دەبێت.

سبەینێ دوو شەممە 31- 03- 2025 ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامبوونی شەپۆلی نمەباران و هەورەتریشقە لە كاتەكانی بەرەبەیانیدا بۆسەر زۆربەی ناوچەكانی هەرێم تاوەكو پێش نیوەڕۆ، پاشان كاریگەرییەكەی تەنها لە ناوچە شاخاوییەكان دەمێنێتەوە و لە شەودا كۆتایی پێدێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 25  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی
دهۆك : 25  پلەی سیلیزی
كەركوك : 27پلەی سیلیزی 
زاخۆ  : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
سۆران : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 28 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن