ڤیدیۆ؛ فڕۆكەیەكی تایبەت دەكەوێت بەسەر خانوویەكدا و كارەساتی لێدەكەوێتەوە

جیهان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 275


راچڵەكین-

لەئاكامی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی تایبەت بەسەر خانووەیەكدا لە ناوچەی مینیاپۆلیس لە ئەمریكا، لانی كەم كەسێك گیانی لەدەستداو فڕۆكەكەو خانووەكەش سووتان.

ریسیكات ئەدیساوجۆن، وتەبێژی شاری برۆكلین پارك ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتووانی ماڵەكە زیانی گیانیان پێنەگەیشتووە، تەنها فڕۆكەوانەكە گیانی لەدەستداوەو فڕۆكەو خانووەكەش سووتاون.

هاوكات ئیدارەی فڕۆكەوانی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، تائێستا ژمارەی دروستی ئەو سەرنشینانە نازانرێت كەلەناو فڕۆكەكەدا بوون.

فڕۆكەكە لەگەشتێكدا لەنێوان ویلایەتی ئایواو مینیسۆتا كە فڕۆكەوانەكەی كۆنترۆڵی لەدەستداوەو كەوتووەتە خوارەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن