راچڵەكین-
سەرۆكی رووسیا، پیرۆزبایی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان لە مسوڵمانانی وڵاتەكەی دەكات و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازێـت لەكاروبارەكانیاندا.
ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی ئاداری 2025 ڤلادیمێر پوتین، لەپەیامێكی پیرۆزباییدا كە ئاڕاستەی مسوڵمانانی وڵاتەكەی كردوە، ئاماژەی بەوەداوە:" مسوڵمانانی رووسیا پارێزگاری دابونەریتی باووباپیرانیان دەكەن و بە ئەمانەتەوە دەیگوازنەوە بۆ نەوەكانی دوای خۆیان، ئەوەش وایكردووە لەسنورێكی بەرفراوانی رووسیا ئەو یادە بكرێتەوە."
سەرۆكی رووسیا بەهەمان شێوە ستایشی رۆڵی مسوڵمانانی وڵاتەكەی كرد لەبەرامبەر ئەو هاوكاریەی پێشكەشی ئەو كەسانەی دەكەن كەلەشەڕەكاندا بەشدارن.