راچڵەكین -
وەزارەتی كارەبا رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا رۆژانە لەنێوان 18 - 20 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەهەر سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا بە پشتبەستن بە نزیكەی چوار هەزار مێگاوات كارەبا، رۆژانە 18- 20 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت، هاوكات زیاتر لە حەوت هەزار كرێكارو فەرمانبەری كارەبا لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان و وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا و سیانەكان و پۆلیسی كارەبا لەسەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم، بە شێوەی ئیشكگریی لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن.