راچڵەكین -
لەچوارچێوەی پلانی جەژنی رەمەزان، بۆماوەی یەك هەفتە سەرجەم هێزەكانی بەرگریی شارستانیی لەتەواوی هەرێمی كوردستان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی و پشووەكانی ئەم جەژنە، بڕیاردرا لە ئەمڕۆوە 29/3/2025 تاكو 5/4/2025 سەرجەم هێزەكانی بەرگریی شارستانیی لەتەواوی هەرێمی كوردستان بخرێنە حاڵەتی ئامادەباشیی، بە مەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان و جێبەجێكردنی پلانی جەژنی رەمەزان.
وەك لە راگەیەندراوەكەی فەرمانگەی میدیاو زانیاری هاتووە، پلانی جەژن بەم شێوەیە دەبێت:
1. سەرجەم بنكەكانی ناو شار و دەرەوی شار لە ئێشكگری تەواودا دەبن.
2. تیمی گەڕۆك بەردەوام دەبن لە شوێنە گشتییەكانی ناو شار و بازاڕەكان.
3. بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی پارێزگاكان و دەستەی گەشتوگوزار، ناوچە گەشتیارییەكان تیمی گەڕۆكی لێ جێگیر دەكرێت بۆ پاراستنی گەشتیاران.