یەكەم رۆژی جەژن باران دەبارێت؟

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 161


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ شەممە 29- 03- 2025 ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. لە ناوچە شاخاویە سنوریەكانی هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆك هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە گەڵ كەمێك نمە باران. 

سبەینێ یەكشەممە 30- 03- 2025 ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت لە گەڵ هاتنی شەپۆلێكی نمە باران و هەورە تریشقەی پچڕ پچڕ لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا بۆ سەر زۆربەی ناوچەكانی هەرێم هاوكات خێرایی باش لەگەڵیدا چالاك دەبێت.   

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 28  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆك : 28  پلەی سیلیزی 
كەركوك : 32 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی                                 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن